له ئه‌فریقیا 2 هه‌زار و 650 حاڵه‌تی تووشبوون به كۆرۆنا تۆماركراون
تێدرۆس ئهدههنۆم گێبریسۆس، به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی دووپاتیكرده‌وه، رێكخراكهیان ئاماده‌یه له جه‌نگی دژ به كۆرۆنا هاوكاری هه‌موو وڵاتان بكات و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌و وڵاتانه‌ی خاوه‌ن سیسته‌مێكی ته‌ندروستی لاوازن، پێویسته زۆر به به‌باشی رێكاره‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌ستپیكی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه بتوانن سنوورێك بۆ ئه‌و ڤایرۆسه دابنێن، چونكه له ئه‌گه‌ری ته‌شه‌نه‌كردن له‌و وڵاتانه كۆنترۆڵكردنی په‌تاكه ئه‌سته‌مه".
دوایین ئاماره‌كان له‌سه‌ر ئاستی جیهان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، تا ئێستا زیاتر له 641 هه‌زار حاڵه‌تی تووشبوون له سه‌رانسه‌ری جیهان تۆماركراون، له كاتێكدا ژماره‌ی مردن به‌هۆی ئه‌و په‌تایه له سنووری 30 هه‌زار كه‌س نزیك ده‌بێته‌وه.
K24
