ژمارەی ئەو کەسانەی لە بەریتانیا بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە 1000 کەسی تێپەڕاند
وەزارەتی تەندروستیی بەریتانیا رایگەیاندووە، ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە، تەمەنیان لەنێوان 33 بۆ 100 ساڵدایە، بەڵام 13 کەسیان تەمەنیان لەنێوان 63 بۆ 99 ساڵدا بووە.
پزیشکێکی بەریتانی بەناوی رۆبن هاوی هۆشداری دەدات لەوەی کە ژمارەی راستەقینەی گیانلەدەستدان زیاترە.
رۆژی 31-01-2020 یەکەم تووشبووی کۆرۆنا لە بەریتانیا تۆمارکرا، ئێستا ژمارەی تووشبووان 17 هەزار کەسی تێپەڕاندووە و ژمارەی ئەو کەسانەیشی گیانیان لەدەستداوە بووەتە هەزار و 19 کەس هەروەها 135 کەسیش چاکبوونەتەوە.
تاوەکو کاژێر 9ی بەیانیی رۆژی 28ی ئاداری 2020 نزیکەی 121 هەزار هاووڵاتیی بەریتانی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنایان بۆ کراوە.
رووداو
