ئێران.. یەک مانگ پێش ڕاگەیاندنی فەرمی کۆرۆنا لەو وڵاتە هەبووە

ئێران.. یەک مانگ پێش ڕاگەیاندنی فەرمی کۆرۆنا لەو وڵاتە هەبووە
ئەمڕۆ شەممە سەرۆکی کۆمیتەی نەخۆشییە درمییەکانی ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران، لە پرێس کۆنفرانسێکدا بە میدیاکانی ڕاگەیاند یەک مانگ پێش ئەوەی بە فەرمی بوونی کۆرۆنا ڕابگەیەندرێت، ئەو ڤایرۆسە لە ئیران هەبووە.

عەلی‌ئەکبەر حەقدووست ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە دەسپێکی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆرنا لە ئێران لە ڕێکەوتی 2019.12.20 پەیدا بووە، بەڵام زۆر بە ئارامی و بێدەنگ خەڵک تووش بوون.

کەچی حکوومەتی ئێران ڕێکەوتی 2020.1.20 و یەک ڕۆژ پێش هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئێران، بە فەرمی بوونی ڤایرۆسی کۆرۆرنای لەو وڵاتە ڕاگەیاند، لە حاڵێکدا وەزارەتی تەندروستی و میدیاکانی ئێران لە ماوەی یەک مانگدا بوونی هەرچەشنە تووشبوویەک بە کۆرۆنایان لەو وڵاتە ڕەت دەکردەوە.

بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستیی ئیران هەتا ئەمڕۆ شەممە 2020.3.28 لەو وڵاتە 35 هەزار و 408 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و دوو هەزار و 517 کەسیش گیانیان لەدەست داوە.











باسنيوز


Top