ئەمریکا.. لە یەک رۆژدا 18 هەزار کەس تووشی کۆرۆنا بوون
لە یەک رۆژدا لە ئەمریکا، 18 هەزار کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و سەرۆکی وڵاتیش بەرهەمهێنانی زیاتری ئامێری هەناسەدانی دەستکرد رادەگەیەنێت.
بەپێی دوایین ئامار، تا ئێستا لە ئەمریکا 104 هەزار و 849 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، هەزار و 753 کەس گیانیان لەدەست داوە.
لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا، زیاتر لە 18 هەزار کەس لە ئەمریکا تووشی کۆرۆنا بوون، کە تەنیا لە نیویۆرک، حەوت هەزار کەس لەو 24 کاتژمێرەدا، تووشی ڤایرۆسەکە بوون.
دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندووە، لە ماوەی 100 رۆژدا، 100 هەزار ئامێری هەناسەدانی دەستکرد دروست دەکەن.
باسنیوز
