زیاتر لە 70 بەندکراو لە گرتووخانەی سەقز هەڵاتن
ئێوارەی دوێنێ هەینی پاش گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان بەندکراوان و بەرپرسانی گرتووخانەی ناوەندیی شاری سەقز، زیاتر لە 70 بەندکراوا توانیویانە بەکۆمەڵ لەو بەندیخانەیە هەڵبێن.
بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی (هەنگاو) بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئێوارەی دوێنێ هەینی 2020.3.27گرژی و ئاڵۆزی و تێکهەڵچوون لە نێوان بەندکراوانی گرتووخانەی ناوەندیی سەقز و بەرپرسانی گرتووخانەدا ساز بووە و سەرنجام زیاتر لە 70بەندکراو بەکۆمەڵ هەڵهاتوون.
بەپێی گرتە ڤیەیۆیەک هەڵهاتنی بە ۆمەڵی بەندکراوان پشتڕاست دەکرێتەوە.
بەپێی هەمان سەرچاوە ئەم بەندکراوانە بەهۆی بێبەریبوون لە هەر چەشنە پێداویستییەکی تەندروستی و پێشگیری لە ڤایرۆسی کۆرۆرنا، لەناو بەندیخانە و وڵامنەدانەوەی بەرپرسان بە داواکاریی بەندکراوان بە مەبەستی وەرگرتنی مۆڵەت، دوای تێکهەڵچوون لەگەڵ هێزە ئەمنیەکانی جێگیر لە بەندیخانە هەڵاتوون.
سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە گرتووخانەی انوەندیی "سەقز" لە پێنج بەندی "١- مادە هۆشبەرەکان، ٢- (سەلامەت) ٣- سەربازی ٤ – قورئان – ژنان پێکهاتووە و هەموو ئەوانەی هەڵاتوون لە بەندی مادە هۆشبەرەکان و سەلامەت بوون.
لەناو ئەو کەسانەی کە هەڵاتوون شەش کەسان حوکمی سێدارەیان هەیە و بەندکراوێکی سیاسیش لەو بەندە بووە کە لە کاتی هەڵاتینی بەندکراواندا ئەو لە مۆڵەتدا بووە.
پاشا هەڵاتینی ئەو بەندکراوانە لە گرتووخانەی سەقز، کەش و دۆخێکت توندی ئەمنی و سەربازی شاری داگرتووە و هەموو دووکانەکانی دەوروبەری گرتووخانەیان بە زۆرەملێ بە خاوەنەکانیان داخستووە و هیزە ئەمنییەکان بە جلوبەرگی مەدەنییەوە بەناو شاردا بڵاوەیان پێ کراوە.
لیوا عەباس مەسعوودی، جێگری پۆلیسی پارێزگای سنە ڕای گەیاندووە کە پێنج کەس لەو بەندکراوانەی هەڵاتوون، دەستگیر کراونەتەوە و کەسێکیش خۆی ڕادەست کردووە.
لە ماوەی ڕابردوودا و بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە گرتووخانەکانی ئێران، بەشێکی زۆر لە بەندکراوان مافی مۆڵەتیان پێدراوە.
لە ماوەی زیاتر لە دوو مانگی رابردوودا کە ڤایرۆسی کۆرۆرنا لە ئێران سەری هەڵداوە شاری سەقز، یەک لەو شارانە بووە کە لەڕووی ژمارەی تووشبوون و گیان لەدەستدانەوە لە دۆخێکی خراپدایە و کەمتەرخەمیی دامودەزگاکانی حکوومەت لە ئاست تەندروستیی خەڵک و کەرەنتینەنەکردنی شارەکان هێندەی دیکە دۆخەکەی خراپ کردووە.
باسنيوز
