له ئێران ژماره‌ى تووشبوانى ڤایرۆسى كۆرۆنا گه‌یشته 32 هەزار و 322 کەس
ئه‌مڕۆ هەینی 27/3/2020، د. کیانووش جەهانپوور، گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران له پرێس كۆنفرانسێكدا باسى له‌وه كرد، لە دوێنێ پێنجشه‌ممه‌وه تا ئەمڕۆ لە سەرانسەری ئێران 144 كه‌سى دیکە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، كه كۆى گشتیی ئه‌و كه‌سانه‌ى گیانیان له‌ده‌ست داوه، دوو هه‌زار و 378 كه‌سە.
گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ئه‌وه‌شى خسته ڕوو، له دوێنێوه تا ئه‌مڕۆ، دوو هه‌زار و 926 كه‌سى دیكه تووشى ڤایرۆسى كۆرۆنا بوون، كه كۆى گشتیی تووشبوانى ڤایرۆسه‌كه له ئێران 32 هەزار و 322 کەسە.
بە گوتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، تا ئێستا 11 هه‌زار و 133 کەس لە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.
هاوکات بەپێی ئامارەکان و ژمارەی تووشبوو و ئەوانەی گیانیان لەدەست داوە پاریزگاکانی تاران، قوم، گیلان، ئه‌سفه‌هان، ئه‌لبورز و مازنده‌ران، لەو شه‌ش پارێزگایەن کە زۆرترینن کەس تێیاندا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
بەڵام ماوەی یەک هەفەتەیە وەزارەتی تەندروستیی ئێران ئاماری تووشبوان و قوربانیانی پارێزگا و شارەکان بڵاو ناکاتەوە.
باسنيوز
