ئەمریکا بە 82 هەزار تووشبوو بە کۆرۆرنا پێش هەموو وڵاتان کەوت

ئەمریکا بە 82 هەزار تووشبوو بە کۆرۆرنا پێش هەموو وڵاتان کەوت
بەپێی ئامار و داتاکانی زانکۆی "جۆن هاپکینز" لە ئەمریکا کە هەتا ڕۆژی پێنجشەممە ژمارەی مردوان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو وڵاتە گەیشتووەتە هەزار و 177کەس و ئاماری تووشبوانیش زیاترە لە 82 هەزار و بەمجۆرە ئەمریکا ئێستا لە ڕیزی یەکەمی وڵاتانی دیکە دایە.

بەپێی هەمان زانیاری ئەمریکا لەڕووی ژمارەی تووشبوان لە چین کە سەرچاوەی سەرهەڵدانی کۆرۆرنا بووە کەوتووە و هاوکات وڵاتانی "ئیتاڵیا، ئیسپانیا، فەڕەنسا و ئەڵمانیا و ئێران لەو وڵاتانەن کە زیاتر لە وڵاتانی دیکە گیرۆدەی دەست ڤایرۆسەکە بوون.

لە ئەمریکا ویلایەتی نیۆیۆرک وەک سەنتەری تووشبوان و زۆرترین ئاماری قوربانییەکان دێتە ئەژمار کە تا ئێستا زیاتر لە 280 کەس لەو ویلایەتە گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی دوایین ئامار و داتایەک کە دەوڵەتەکان بڵاوی دەکەنەوە، ژمارەی گشتیی تووشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا (کۆوید ١٩) هەتا ئەمڕۆ هەینی 2020.3.27 لە سەرتاسەری جیهان لە نیو ملیۆن تێپەڕیوە و گەیشتووەتە 503 هەزار و 274کەس لەو ڕێژەیە زیاتر لە 120 هەزار کەس چاک بوونەتەوە و نزیکەی 23 هەزار کەسیش لە هەموو دنیا گیانیان لەدەست داوە.

ئەمریکا بە 82 هەزار تووشبوو زیاترین ڕێژەی تووشبووی هەیە و ئیتالیاش بە گیانی لەدەستدانی نزیکەی 8200 کەس لە ڕیزی یەکەمی ئەو وكاتانە دایە کە زۆترتین کەس تییدا بەهۆی کۆرۆرناوە مردوون.









باسنيوز

Top