ئیسرائیل؛ ژمارەی توشبون و مردن بەکۆرۆنا بەرزدەبێتەوە

 ئیسرائیل؛ ژمارەی توشبون و مردن بەکۆرۆنا بەرزدەبێتەوە
وەزارەتی تەندروستی ئیسرائیل رایگەیاند، ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی کۆرۆنا بۆ 10 حاڵەت زیادیکردوە و توشبوانیش گەیشتۆتە سێ هەزار و 35 حاڵەت.

کۆی ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئەو پەتایەوە بۆ 10 حاڵەت بەرزبوەتەوە


میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانردەوە، لەماوەی 24 کاتژمێری رابردودا دو حاڵەتی نوێی مردن بەکۆرۆنا تۆمارکراوە و بەوەش کۆی ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئەو پەتایەوە بۆ 10 حاڵەت بەرزبوەتەوە.

342 حاڵەتی نوێی توشبون بەکۆرۆنا تۆمارکراوە و بەوەش ژمارەکە بۆ سێ هەزار و 35 حاڵەت بەرزبوەتەوە


هاوکات، راگەیەنراوی فەرمی وەزارەتی تەندروستی ئیسرائیل ئەوەشی تێدا هاتوە کە 342 حاڵەتی نوێی توشبون بەکۆرۆنا تۆمارکراوە و بەوەش ژمارەکە بۆ سێ هەزار و 35 حاڵەت بەرزبوەتەوە.

تائێستا لەئیسرائیل 79 حاڵەتی چاکبونەوە هەبوە و لەبەرامبەردا 351 حاڵەتی مەترسیداریان هەیە.



کۆرۆنا نەخۆشییەکی ڤایرۆسیی کوشندەیە و رێکخراوی تەندروستی جیهانی وەک پەتای جیهانی پۆڵێنیکردوە، ئەو ڤایرۆسە تا ئێستا لە نزیکەی 169 وڵاتدا بڵاوبوەتەوە و لەسەرتاسەری جیهاندا، 533 هەزار و 29 حاڵەتی توشبون تۆمارکراوە، 24 هەزار و 98 کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە مردون.

تاکە ڕێگای خۆپارێزی لەو نەخۆشییە تائێستا دورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی و مانەوەیە لەماڵەوە، هاوکات شوشتنی دەست و دەموچاو بەسابون و خۆبەدورگرتن لەتەوقە و بەریەککەوتنی راستەوخۆ.




خەندان
Top