تووشبوون بە کۆرۆنا لە جیهاندا نیو ملیۆن کەسی تێپەڕاند؛ ئەمریکا پێش ئیتاڵیا کەوت

تووشبوون بە کۆرۆنا لە جیهاندا نیو ملیۆن کەسی تێپەڕاند؛ ئەمریکا پێش ئیتاڵیا کەوت
بەپێی ئامارەکان، لە جیهاندا 500 هەزار و 542 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 22 هەزار و 334 کەس گیانیان لەدەستداوە و 121 هەزار و 214 کەسیش چاکبوونەتەوە.

تاوەکو ئێستا زۆرترین ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و چاکبوونەوە لە چین تۆمارکراوە کە 81 هەزار و 285 تووشبووە، هاوکات 74 هەزار و 51 کەسیش چاکبوونەتەوە، لەو ژمارە تووشبووەش سێ هەزار و 287 کەس گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ئامارە نوێیەکان، ئێستا ئەمریکا لەڕووی زۆریی ژمارەی تووشبوون بە کۆرۆنا کەوتووەتە پێش ئیتاڵیا و 74 هەزار و 982 کەس تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش هەزار و 78 کەس گیانیان لەدەستداوە و تەنیا هەزار و 850 کەس چاکبوونەتەوە.

لە ئیتاڵیا ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا 74 هەزار و 386 کەسە، لەو ژمارەیەش حەوت هەزار و 503 کەس گیانیان لەدەستداوە و نۆ هەزار و 362 کەسیش چاکبوونەتەوە.

ئیسپانیا و ئەڵمانیا لەدوای ئیتاڵیاوە لە پلەکانی چوارەم و پێنجەم دێن، لە ئیسپانیا 56 هەزار و 197 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و چوار هەزار و 145 کەس گیانیان لەدەستداوە، لە ئەڵمانیاش 41 هەزار و 519 کەس تووشبوون و تەنیا 239 کەس گیانیان لەدەستداوە، هاوکات ژمارەی چاکبوونەوە لە ئیسپانیا حەوت هەزار و 15 کەس و لە ئەڵمانیا پێنج هەزار و 673 کەسە.

لە ئێرانیش تاوەکو ئێستا 29 هەزار و 406 کەس تووشی کۆرۆنا بوون، دوو هەزار و 234 کەس گیانیان لەدەستداوە و 10 هەزار و 457 کەس چاکبوونەتەوە. لە فەرەنساش 25 هەزار و 233 کەس تووشبوون، هەزار و 331 کەس گیانیان لەدەستداوە و سێ هەزار و 900 کەسیش چاکبوونەتەوە.



رووداو
Top