هاووڵاتییانی توركیا گوێ بە رێنمایی تەندروستی نادەن
دەزگای راپرسیی (گەزیجی) لە توركیا، راپرسی لە چەند شارێكی توركیا كردووە لەبارەی ئەوەی تا چەند رێنمایی تەندروستی جێبەجێ دەكەن بۆ رووبەڕووبوونەوەی كۆڕۆنا، دەركەوتووە كە ٤٠٪ی هاووڵاتییانی توركیا گرنگی بە رێنمایی تەندروستی نادەن و پێیانوایە كە ڤایرۆسی كۆڕۆنا مەترسی نیە بۆ سەر ژیانیان.
هەروەها لە راپرسییەكەدا لە هاووڵاتیانیان پرسیوە ئایا حكوومەت وەكو پێویست كار دەكات تا كۆڕۆنا لە توركیا زیاتر بڵاو نەبێتەوە؟ ٧٠.٨٪ی هاووڵاتییان رازین لە رێكارەكانی حكوومەت، بەڵام لە بەرامبەردا ٢٠.٨٪ی پێیانوایە حكوومەت وەكو پێویست رێكارەكانی رووبەڕووبوونەوەی كۆڕۆنای ئەنجام نەداوە.
باسنيوز
