پزیشکێکی ئیتاڵی: پێدەچێت یەکەمجار کۆرۆنا لە ئیتاڵیاوە سەریهەڵدابێت

پزیشکێکی ئیتاڵی: پێدەچێت یەکەمجار کۆرۆنا لە ئیتاڵیاوە سەریهەڵدابێت
پزیشکێکی ئیتاڵی زانیاری نوێ سەبارەت بە سەرچاوەی سەرهەڵدان و بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاشکرادەکات و پێیوایە، "سەرچاوەی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە بە جیهاندا ئیتاڵیایە نەک چین".

چەند مانگێک بەر لە دەستنیسانکردنی یەکەم حاڵەتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وهان، حاڵەتێکی نامۆی هەوکردنی سی لە ژماریەک دانیشتوی هەرێمی لۆمباردی لە ئیتاڵیا بینرا


د. گیسیی رێموزی، پزیشکی پسپۆڕ و بەڕێوەبەری پەیمانگای ماریۆ نێگری لە شاری میلانی ئیتاڵیا بۆ توێژینەوەی دەرمانزانی رایگەیاند، "لە مانگەکانی کۆتایی ساڵی رابردودا و چەند مانگێک بەر لە دەستنیسانکردنی یەکەم حاڵەتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وهان، حاڵەتێکی نامۆی هەوکردنی سی لە ژماریەک دانیشتوی هەرێمی لۆمباردی لە ئیتاڵیا بینرا".

پزیشکەکان ئەوکاتە نەیانتوانی بەتەواوی نەخۆشیەکە دەستنیشان بکەن و بەهۆی هەوکردنی زۆری سیەکانانەوە، نەخۆشەکان گیانیان لەدەستداوە


بە وتەی رێمۆزی، پزیشکەکان ئەوکاتە نەیانتوانی بەتەواوی نەخۆشیەکە دەستنیشان بکەن و بەهۆی هەوکردنی زۆری سیەکانیانەوە، نەخۆشەکان گیانیان لەدەستداوە.

دەشێت ئەوە یەکەم حاڵەتی تۆمارنەکراوی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوبێت، بەوپێیەی نیشانەکانی هەوکردنەکە سەدا 100 هاوشێوەی کۆرۆنا بوە


بەڕێوەبەری پەیمانگای ماریۆ نێگری پێیوایە، "دەشێت ئەوە یەکەم حاڵەتی تۆمارنەکراوی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوبێت، بەوپێیەی نیشانەکانی هەوکردنەکە سەدا 100 هاوشێوەی پەتای کۆڤی-19 بوە".

ئەگەر سەرچاوەی پەتاکە ئیتاڵیاش نەبێت، ئەوا بێگومان ناوهێنانی چین بە بە سەرچاوە و کانگای ڤایرۆسەکە، ناوهێنانیكی هەڵەیە


ئەوەشی خستەڕو، "پێدەچێت لە بنەڕەتدا لە ئیتاڵیاوە بوبێت و ئەگەر سەرچاوەی پەتاکە ئیتاڵیاش نەبێت، ئەوا بێگومان ناوهێنانی چین بە بە سەرچاوە و کانگای ڤایرۆسەکە، ناوهێنانیكی هەڵەیە".

یەکەم حاڵەتی توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئیتاڵیا لە ناوەڕاستی مانگی شوباتی ئەمساڵدا لە لۆمباردی تۆمارکرا، لەسەرەتادا وترا لە هاوڵاتیەکی چینیەوە بۆی گوازراوەتە، کە بەرکەوتنی لەگەڵیدا هەبوە، بەڵام دواتر پشکنینەکانی هاوڵاتیە چینیەکە نەگەتیڤ دەرچو و دەرکەوت هەڵگری ڤایرۆسەکە نیە.



خەندان-
Top