پزیشکانی ئەمریکا بۆ بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنا پلانی چین دوبارە دەکەنەوە
د. ئەندریو وێبەر، پسپۆڕی نەخۆشیەکانی کۆئەندامی هەناسە و شارەزا لە بواری چاودێری ورد دەڵێت، "هەر توشبویەکی ڤایرۆسی کۆرۆنا باری تەندروستی ناجێگیر بێت، لە رێگەی ئەو ئاوەی بۆی هەڵواسراوە بڕی هەزار و 500 میلیگرام ڤیتامین C پێدەدرێت".
گۆڕانکاری خێرا و بەرچاو لەباری تەندروستی نەخۆشەکاندا بینراوە و ئەنجامەکانی دلخۆشکەر بوە
بەوتەی ئەو پزیشکە، گۆڕانکاری خێرا و بەرچاو لەباری تەندروستی نەخۆشەکاندا بینراوە و ئەنجامەکانی دلخۆشکەر بوە.
وێبەر ئاماژەشی بەوەدا، بەکارهێنانی ڤیتامین C "تاکتیکی پزیشکە چینیەکانە دوبارەی دەکەنەوە، ئەوەش دوای سەرکەوتنی چارەسەرەکە لەسەر نەخۆشانی شاری وهان، کە باری تەندروستیان ناجێگیربوە".
پێدانی ئەو بڕە زۆرەی رۆژانە لە ڤیتامین Cی 16 هێندەی ئەو بڕەیە کە رۆژانە زیندە چالاکی لەشی مرۆڤ پێوستی پێیەتی
پێدانی ئەو بڕە زۆرەی رۆژانە لە ڤیتامین Cی 16 هێندەی ئەو بڕەیە کە رۆژانە زیندە چالاکی لەشی مرۆڤ پێوستی پێیەتی، بەگوێرەی رێنمانیە پزیشکییەکان رۆژانە لەپاڵ نان خواردن و ئاو خواررنەوەدا لەشی پیاو پێویستی بە 90 میلیگرام ڤیتامین C و ژنانییش پێوستیان بە 75 میلیگرامە.
ڤیتامین C بە پێکهاتەیەکی سەرەکی و گرنگ بۆ جەستە دادەنرێت، چونکە دژەئۆکسانە و یاریدەی بەرهەمهێنانی کۆلاجین دەدات و کرداری هەناسەدانت چالاکدەکات
ڤیتامین C بە پێکهاتەیەکی سەرەکی و گرنگ بۆ جەستە دادەنرێت، چونکە دژەئۆکسانە و یاریدەی بەرهەمهێنانی کۆلاجین دەدات و کرداری هەناسەدانت چالاکدەکات و تەندروستی ئێسک و خوێنبەرەکان دەپارێزێت، لەهەمانکاتدا خرۆکە سپیەکانی خوێن زیاددەکات کە بەرگری لەش بەرزدەکاتەوە و یاریدەی مژینی ئاسن دەدات، هەربۆیە کەمبوونەوەی زیان بە جەستە دەگەیەنێت.
بۆ ئەوەی چارەسەری کەمی ڤیتامین C بکەیت، پێویست بایەخ بە میوە و سەوزە بدەیت، بەتایبەت ئەوانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین C وەک پرتەقاڵ، لیمۆ، مانگۆ، تو، شوتی، کیوی، ئەناناس، شیلک، تەماتە، بیبەر، بروکلی، سپێناخ، کەلەرم هاوکات خواردنی تەندروست.
خەندان
