ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لە ئەڵمانیا گەیشتە 31 هەزار و 554 کەس

ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لە ئەڵمانیا گەیشتە 31 هەزار و 554 کەس
حکومەتی ئەڵمانیا رایگەیاند، ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەیدا بەرزبوەتەوە بۆ 31 هەزار و 554 کەس، هاوکات 149 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەکەوە لە وڵاتەکەیدا تۆمارکراوە.

پەیمانگای رۆبەرت کۆخی ئەڵمانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە 24 کاتژمێری رابردودا 35 حاڵەتی نوێی مردن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون، بەوەش ژمارەی حاڵەتەکانی گیان لەدەستدان بەو ڤایرۆسە لەوڵاتەکەدا گەیشتوەتە 149 کەس.

لە دوێنێوە چوار هەزار و 118 حاڵەتی نوێی توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، بەوەش ژمارەی توشبوانی ئەو ڤایرۆسە لەوڵاتەکەدا


ئاماژەی بەوەشکرد، لە دوێنێوە چوار هەزار و 118 حاڵەتی نوێی توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، بەوەش ژمارەی توشبوانی ئەو ڤایرۆسە لەوڵاتەکەدا.

لە دوای ئیتاڵیا و ئیسپانیا، ئەڵمانییە لە ریزبەندی سێهەمین وڵاتی ئەوروپی دێت، کە زۆرترین حاڵەتی توشبونی تێدا تۆمارکراوە، ئەوە سەرەڕای ئەوەی ئەڵمانیا لە هەوڵەکانیدا بۆ دۆزینەوەی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا لە پێشەنگی وڵاتانی جیهاندایە .

پەیمانگاکە هۆشداریشیدا لەبارەی ئەوەی ئەگەری هەیە ژمارەی راستەقینەی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەڵمانیا زۆر لەوە زیاتر بێت کە تۆمارکراوە


دوێنێ سێشەممە پەیمانگاکە هۆشداریشیدا لەبارەی ئەوەی ئەگەری هەیە ژمارەی راستەقینەی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەڵمانیا زۆر لەوە زیاتر بێت کە تۆمارکراوە، بەهۆی ئەوەی هێشتا بەرپرسانی شار و شارۆچکەکانی ئەو وڵاتە بەفەرمی ژمارەی توشبوانی ناوچەکەیان رانەگەیاندوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە بەپێی ئامار و داتا جیهانییەکان، تا ئێستا 423 هەزار و 142 کەس لەسەرتاسەری جیهاندا تۆشی کۆرۆنا بون، بەو هۆیەشەوە 18 هەزار و 906 کەس گیانیان لەدەستداوە.








خەندان
Top