روسیا ئاماده‌یی بۆ هاوكاریكردنی ئه‌مریكا له روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا ده‌رده‌بڕێت
باڵیۆزخانه‌ی روسیا له واشنتن له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویکردەوە، ئامێری پشكنینی تایبه‌ت به ئاشكراكردنی هه‌ڵگرانی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه به‌كوالێتییه‌كی به‌رز دروستكراوه، راده‌ستی ئیتاڵیا‌و ئێران و چین-یان كردوه.
ده‌یانه‌وێت هاوڵاتیانی ئه‌مریكا بزانن كه روسیا ئاماده‌یه هاوكاری ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا بكات
ئاماژەی بەوەشکرد، ده‌یانه‌وێت هاوڵاتیانی ئه‌مریكا بزانن كه روسیا ئاماده‌یه هاوكاری ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا بكات ئه‌گه‌ر رێگه‌یان پێ بدرێت.
به‌گوێره‌ی دوایین ئامار، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بە تۆمارکردنی 54 هەزار و 881 حاڵەتی توشبون لە دوای چین و ئیتاڵیا لە ریزبەندی سێهەم وڵاتدایە بۆ زۆرترین ژمارەی توشبو، لە 8 کاتژمێری رابردودا زۆرترین حاڵەت لە ئەمریکا تۆمارکراوە، کە 58 حاڵەتە
هەر لەو ماوەیەدا لە ئیتاڵیا هیچ توشبویەکی نوێ تۆمار نەکراوە
هەر لەو ماوەیەدا لە ئیتاڵیا هیچ توشبویەکی نوێ تۆمار نەکراوە، تا ئێستا ژمارەی توشبوان لەو وڵاتە گەیشتوەتە 69 هەزار و 176، لە چینیش 47 حاڵەتی نوێ لە 24 کاتژمێری رابردودا تۆمارکراوە و بە تۆمارکردنی 81 هەزار و 218 حاڵەتی توشبو لە ریزبەندی یەکەمی وڵاتانی جیهاندا.
سەرجەم ژمارەی توشبوان لە وڵاتانی کیشوەری ئەوروپا 219 هەزار و 486 توشبوە، کە دەکاتە زیاتر لە نیوەی ژمارەی توشبوان لە سەرانسەری جیهاندا.
خەندان-
