چەكە نهێنییەكەی توركیا دژی كۆڕۆنا
ئاژانسی AFPی فەڕەنسی لە راپۆرتێكدا لەبارەی قۆڵۆنیا لە توركیا، ئاماژەی داوە كە بەكارهێنانی زۆر گرنگە و تا ئاسێكی زۆر دژی ڤایرۆسی كۆڕۆنایە و ئەگەر لە دەستی بدەیت پاكی دەكاتەوە و كۆڕۆنا ناتوانێت لەناو ئەو دەستەدا بمێنێتەوە كە قۆڵۆنیای پێوە بێت.
هەر لە راپۆرتەكەدا هاتووە، هاووڵاتیانی توركیا دوای بڵابوونەوەی كۆڕۆنا قۆڵۆنیا زۆر بەكار دەهێنن، وای لێهاتووە توركیا بڕیاری دا كە هیچیتر قۆڵۆنیا هەناردەی دەرەوەی توركیا نەكات، چونكە خەڵكێكی زۆر لە توركیا بەكاری دەهێنێت و لە ماركێتەكاندا نەماوە.
فەخرەدین كۆجا وەزیری تەندروستیی توركیا، داوای لە گەلی توركیا كرد كە قۆڵۆنیا زۆر بەكار بهێنن، چونكە دەست پاك دەكاتەوە و ڤایرۆس لەناو دەستدا ناهێڵێت.
پرۆفیسۆر بولەنت ئالتوغرول، قسەی بۆ AFP كردووە و، دەڵێت شوشتنی دەست زۆر گرنگە بۆ ئەوەی كۆڕۆناتان لێ نزیك نەبێتەوە، بەڵام ئەگەر سابوون و ئاو نەبوو، ئەوكات لەبری سابوون دەتوانیت قۆڵۆنیا بەكار بهێنێت، چونكە ٧٠٪ ئالكهولی تێدایە و ئالكهولیش زۆر باشە بۆ دژی ڤایرۆس، هەر لەبەر ئەوەشە لە توركیا زۆر بەكاری دەهێنن.
باسنيوز
