ئاماری تووشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران 24 هەزار کەسی تێپەڕاند
ئهمڕۆ سێشەممه 24-3-2020، د. کیانووش جەهانپوور، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕای گەیاندووە، لە 24 کاتژمێری رابردووەوە، لە سەرانسەری ئێران هەزار و 762 حاڵەتی نوێی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆرنا تۆمار کراوە.
هەتا ئێستا لە سەرانسەری ئێران، كۆى گشتیی ئهو كهسانهى گیانیان لهدهست داوه، گەیشتووەتە هەزار و 934 كهس و كۆى گشتیی تووشبووانى ڤایرۆسهكه گەیشتە 24 هەزار و 811 کەس.
بەپێی ڕاگەیەندراوەی فەرمەیی وەزارەتی تەندروستیی ئێران و میدیا فەرمیەکانی ئەو وڵاتە بە بیانووی ئەوەی ڕاگەیاندنی ئاماری حاڵەتەکانی تووشبوون و گیان لەدەستدان لە پارێزگا و شارەکان بووەتە هۆی ئەوەی کە خەڵک ڕوو بکەنە شارە تەندروستەکان، ماوەی دوو ڕۆژە تەنیا ئاماری گشتی ڕادەگەیەنن و ئاماری پارێزگا و شارەکان بڵاو ناکرێتەوە.
تا ئێستا هەشت ههزار و 931 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران چاک بوونەتەوە.
باسنيوز
