سندوقی دراوی نێودەوڵەتی: ژمارەیەک وڵات روبەڕوی کارەسات دەبنەوە
سندوقی دراوی نێودەوڵەتی لە پێگەی ئەلیکترۆنی تایبەتی خۆی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "وڵاتانی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیای ناوەند بەدەست داکشانی زۆری باری ئابورییەوە دەناڵێنن، ئەوەش بەهۆی زۆری بڵاوبونەىوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەو وڵاتانەدا".
ژمارەیەکی زۆری ئەو وڵاتانەی کە لەم چەند ساڵەی کۆتایدا روبەڕوی جەنگ بونەوە، لەئێستادا توانای بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا-یان کەمە لەنێوانیشیاندا عێراق
ئاماژەی بەوەشکرد، ژمارەیەکی زۆری ئەو وڵاتانەی کە لەم چەند ساڵەی کۆتایدا روبەڕوی جەنگ بونەوە، لەئێستادا توانای بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا-یان کەمە لەنێوانیشیاندا عێراق، سودان و یەمەن.
سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ئاشکراشیکرد، دەیان وڵاتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیای ناوەند پەیوەندیان پێوەکردون و داوای پاڵپشتی داراییان لێکردون بۆ بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کاریگەری ڤایرۆسەکە لەسەر ئابوری وڵاتەکەیان بەهۆی نەبونی توانای ئابوری پێویست بۆ بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسەکە.
لە داهاتودا ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسەکە لە جیهاندا هەڵکشانی بەرچاو بەخۆیەوە دەبینێت
11ی ئەم مانگە، رێکخراوی تەندروستی جیهانی ڤایرۆسی کۆرۆنای وەک پەتایەکی جیهانی ناساندو و رایگەیاند، لە داهاتودا ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسەکە لە جیهاندا هەڵکشانی بەرچاو بەخۆیەوە دەبینێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە بەپێی ئامار و داتا جیهانییەکان تا ئێستا 382 هەزار و 10 کەس لەسەرتاسەری جیهاندا تۆشی کۆرۆنا بون، بەو هۆیەشەوە 16 هەزار و 558 کەس گیانیان لەدەستداوە.
خەندان
