ئاماری نوێی گیان لەدەستدان لە توركیا ئاشكرا كرا
293 کەسی دیکە لە تورکیا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 7 كەسی دیكە لەو وڵاتە گیانیان لەدەستدا.
فەخرەدین قوجە، وەزیری تەندروستی تورکیا رایگەیاند لە 24 کاتژمێری رابردوودا، حەوت کەسی دیکە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەکە گەیشتە 37 کەس.
ئاشکراشی کرد، 293 کەسی دیکە لە تورکیا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسەکە گەیشتە هەزار و 529 کەس.
وەزیری تەندروستی تورکیا داواشی لە لاوانی وڵاتەکەی کردووە، پابەندی رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بن و لە ماڵەکانیان بمێننەوە.
K24
