ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا 300 هەزاری تێپەڕاند
هەروەک لە خشتەکەدا دەردەکەوێ، 311 هەزار و 209 کەس لە سەرانسەری جیهان تووشی ئەو ڤایرۆسە بوون و لەو ژمارەیەش، 230 هەزار و 155 کەس لە وڵاتانی دیکەی جیهان جگە لە چین، تووشی ئەو ڤایرۆسە بوون.
بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، ژمارەی مردووان لە چین گەیشتووەتە سێ هەزار و 261 کەس و لە وڵاتانی دیکەی جیهانیش گەیشتووەتە نۆ هەزار و 816 کەس کەس.
زۆرترین ژمارەی مردووان لە وڵاتانی ئیتاڵیا (چوار هەزار و 825 کەس)، ئێران (هەزار و 556 کەس)، ئیسپانیا (هەزار و 381 کەس)، فەرەنسا (562 کەس)، لە ئەمریکا (348 کەس), بەریتانیا (233 کەس)، هۆڵەندا ( 137 کەس) و لە کۆیای باشووریش (105 کەس)ـە.
هەر بەپێی خشتەکە، لە چین 72 هەزار و 245 تووشبووی ڤایرۆسەکە چاک بوونەتەوە و لە وڵاتانی جیهانیش 23 هەزار و 548 کەس چاک بوونەتەوە.
لە کۆتایی ساڵی رابردووەوە، ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە دەگوازرێتەوە و تا ئێستا لە چەند وڵاتێک دۆزراوەتەوە، لە شاری وهان سەری هەڵدا.
ئاماری راستەوخۆی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا
باسنيوز
