ترامب: له داهاتوویه‌كی نزیكدا به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره ئاهه‌نگ ده‌گێڕین".
له چوارچێوه‌ی كاره‌كانی شانه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له ئه‌مەریكا، دۆناڵد تره‌مپ له كۆنفراسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "له داهاتوویه‌كی نزیكدا به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره ئاهه‌نگ ده‌گێڕین".
تره‌مپ، ئاماژەی بەوەشكرد، ئه‌وان گه‌شبینن له باره‌ی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێك بۆ په‌تای كۆرۆنا.
سەرۆكی ئەمەریكا جه‌ختیشی كرده‌وه، كه هه‌مووان كار ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت بگه‌ن به چاره‌سه‌رێك، پێشی وایه نزیكە.
K24
