لە ئەڵمانیا دواكاری لهسهر گەیاندنی خواردن زیادی كردووه
شڤان محەممەد سەعدوڵڵا، هاونیشتمانییەکی باکووری کوردستان کە لە چێشتخانەیەک کار دەکات، دەڵێت، "کارەکەمان کەمێک کەم بووەتەوە، چونکە کڕیاری نێو دووکانمان کەم بووەتەوە، بەڵام ئێستا بەتایبەتی کار لەسەر گەیاندن بۆ ماڵان دەکەین یان هەیە داواکاری پێشکەش دەکات و خۆی دێت دەیبات".
شڤان نۆ ساڵە خاوەنی چێشتخانەیەکە، دڵخۆشە کە کارەکەی لەڕێگەی خزمەتگوزاریی داواکردنی خواردنەوە بەردەوامە و دەتوانێت مووچەی چوار کارمەندەکەی خۆی دابین بکات.
شڤان و کارمەندەکانی پەیتاپەیتا داواکاریەکان وەردەگرن و ئامادەیان دەکەن و شۆفێرەکەیان دەیانبات بۆ ئەو ماڵەی کە بە سکی برسییەوە چاوەڕێی گەیشتنی خواردنەکەیانن.
ئیڤۆنه ڕاش، کڕیارێکە و دەڵێت، "گەیاندن زۆر کاری بۆئاسان کردووین. هەم دەتوانین خواردن داواکەین هەم تەندروستیشمان پارێزراوە و پێوسیت ناکات بڕۆینە دەرەوە. من کهسێکم کاردەکەم ناتوانم هەمیشە خواردن دروست بکەم. هەر لە ئێستاوە مۆڵەتی چوونە دەرەوەم بۆ هاتووە تەنهی بۆ کارەکەم؛ له خهڵوهتگهی پیران كار دهكهم. رەنگە هەفتەی داهاتوو قەدەخەی هاتووچۆ رابگیردرێت، بۆیە گرنگە بتوانم خواردن داوا بكهم".
هەندێک کەسیش ناتوانن خواردن لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە داوا بکەن وەکو کێڤین و زوزانە، چونکە شوێنی کاریان نادیارە. ئەوان نەخۆشەکان دەگوازنەوە، بۆیە خۆیان دەچن داوای خواردن دەکەن و لەگەڵ خۆیان دەیبەن.
کێڤین کاوەرمان کڕیارێکی دیکەی ئەڵمانییە و دەڵێت، "ئێمە سەرباری کۆرۆنا، لە سەر کارین. کار بۆ نەخۆشخانەی باکوور دەکەین. ئەو کەسانەی نەخۆشیی شۆردنی گورچیلەیان هەیە، دەیانبەین بۆ نەخۆشخانە. ئێستا پشوومان هەیە، زۆرمان برسی بوو، تەنیا ئەم چێشتخانە کراوە بوو و هاتووین لێرە خواردن داوابکەین".
زوزانه هێنریش، کڕیارێکی دیکەیە و ئاماژە بەوە دەکات، "به ڕاستی بۆ پاراستنی تهندروستیی ههمووان گرنگه كه چێشتخانهكان داخراون، بهڵام زۆر گرنگه كه دهتوانین بهم شێوهیه خواردن داوا بكهین و ههروهها كه بۆیشمان دێته ماڵهوه".
ژیانی رۆژانەی خەڵک زۆر سنووردار کراوە. بازاڕ و دووکانەکان داخراون. نە خوێندنگەکان و نە باخچەی مندڵان و نە زناکۆکان کراوەن. زۆربەی کۆمپانیاکان کارمەندەکانیان لە ماڵەوە کار دەکەن، هەندێکیان پشوویان وەرگرتووە و هەندێکیش بێکار بوون، لەبەر ئەوەیش ترسی زیانی ئابووری رۆژ بە رۆژ زیاد دەکات.
رووداو
