ژمارەی تووشبوون بە كۆرۆنا لە توركیا ھەڵكشا

ژمارەی تووشبوون بە كۆرۆنا لە توركیا ھەڵكشا
بەگوێرەی دوایین نزیكەی 700 كەس لە توركیا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونە و تائێستا 9 كەسیش بەھۆی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی توركیا ئاشكرای كرد، 311 كەسی دیكە لەو وڵاتە تووشی كۆرۆنا بوون و كۆی گشتی تووشبووان گەیشتە 670 كەس.

ھەروەھا پێنج كەسی دیكە گیانیان لەدەستدا و تا ئێستا كۆی گشتی مردوان لە توركیا بە ڤایرۆسی كۆرۆنا 9 كەسە.

ئامارەكانی توشبوون بە كۆرۆنا بە گشتی لە ئەوروپا بەرزبووەتەوە، كۆی گشتی توشبووان گەیشتە 276 ھەزار و 170 كەس. ھاوكات 11 ھەزار و 405 كەس گیانیان لەدەستداوە و 91 ھەزار و 952 كەسیش چاكبوونەتەوە.




K24
Top