حەسەن رۆحانی پەیامێكی ئاراستەی گەلی ئەمریكا كرد
رۆحانی لەبەشێكی نامەكەیدا رایگەیاندوە،"هەمو جیهان بە هەر ڕەگەز و ڕەنگ و زمانێکەوە لەبەرامبەر ڤایرۆسی كۆرۆنا كە دوژمنێکی هاوبەشە وەستاوین. ولایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا دوای ئەوەی بەشێوەیەكی نایاسایی لە گفتوگۆكانی تایبەت بە پیتاندنی یۆرانیۆم چوە دەرەوە لەئێستادا بەهۆی سەپاندنی گەمارۆ بەسەر گەلی ئێراندا بەشی سەرەکی دەسەڵاتی ئابوری و دارایی ئێرانی کردوەتە ئامانج و بەو هۆیەوە سەدان ملیار دۆلار زیانی بە ئابوری و گەلی ئێران گەیاندوە"
بەهۆی ئەو گەمارۆیانەوە بەشێكی زۆر لە هاوڵاتیانی ئێران تەندروستی، کار و داهاتی خۆیان لە دەستداوە، ئەوەش وایكردوە نەتوانن بە ئاسانی روبەروی ڤایرۆسی كۆرۆنا ببنەوە،هەندێكیش لە هاوڵاتیان بەو هۆیەوە ژیانی خۆیان لەدەستداوە
سەرۆك كۆماری ئێران دەشڵێت،"بەهۆی ئەو گەمارۆیانەوە بەشێكی زۆر لە هاوڵاتیانی ئێران تەندروستی، کار و داهاتی خۆیان لە دەستداوە، ئەوەش وایكردوە نەتوانن بە ئاسانی روبەروی ڤایرۆسی كۆرۆنا ببنەوە،هەندێكیش لە هاوڵاتیان بەو هۆیەوە ژیانی خۆیان لەدەستداوە."
لەو روەوە رۆحانی روی كردوەتە هاوڵاتیانی ئەمریكا و پێیان دەڵێت،"ئێوەش هاوشێوەی وڵاتانی جیهان تامی تاڵیتان بەهۆی كۆرۆناوە چەشتوە، دەشزانین كە ئەگەر ئەو ڤایرۆسە لە هەمو وڵاتان شكستنەهێنێت ئەوا هیچ وڵاتێك سەركەوتو نەبوە، من هۆشداریی دەدەم کە لە دۆخێکی بەو شێوەیەدا هەر بیركردنەوەیەك ببێتەهۆی لاوازكردنی دەسەڵاتی پزیشکی و سنوردارکردنەوەی سەرچاوە داراییەکان لە ئۆپراسیۆنی روبەروبونەوەی كۆرۆنا لە ئێران، کاریگەری ڕاستەوخۆی لە سەر ڕەوتی بەرەنگار بوونەوەی ئەو ڤایرۆسە گشتگیرە لە ئاستی جیهان دەبێت."
رۆحانی لە گەلی ئەمریكای پرسیوە، ئایا ئێوە رازی دەبن ئەو فشارو زوڵمە بە دەنگی ئێوە و بە باجی ئێوە بە سەر گەلی ئێراندا بسەپێنرێت؟ بۆیە ویژدانی ئێوە بەناوی دادپەروەری و مرۆڤایەتییەوە دەخەمە دەنگدانەوە و داواتان لێ دەکەم خۆتان لەسەر ئەو فشارانە بڕیاربدەن و دواتر نوێنەرەكانتان ئاگاداربكەنەوە تا هەڵوێستی خۆیان دژی ئەو بڕیارانە دەرببڕن.
خەندان
