نەتەوە یەکگرتوەکان : ئەبوزەبی و دوبەی له ریزبەندی ئەو شارانەن لەسەر ئاستی جیهان گرنگی خۆی هەیە

نەتەوە یەکگرتوەکان : ئەبوزەبی و دوبەی له ریزبەندی ئەو شارانەن لەسەر ئاستی جیهان گرنگی خۆی هەیە
تۆڕی گەشەپێدانی بەردەوامی سەر بە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان بڵاویکردەوە، هەردو شاری ئەبوزەبی و دوبەی لە ئیمارات باشترین شاری عەرەبین، ئەوەش بە گوێرەی پێوەرەکانی خۆشگوزەرانی هاوڵاتیان، بونی ژینگەیەکی پاک و زیادکردنی رێژەی سەوزایی.

بەگوێرەی دوایین ئاماری تۆڕی گەشەپێدانی بەردەوام کەسەر بە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکانە بۆ یەکەمجار ئەمساڵ راپۆرتی خۆی لەسەر ئاستی شارەکانی جیهان بڵاوکردەوە، بە گوێرەی ریزبەندییەکە وڵاتی ئیمارات لە پێشەوەی بەشێکی فراوان لە وڵاتانی ئەوروپیی و ئاسیایە، و بۆ ساڵی شەشەم لەسەر یەک ئیمارات وەک باشترین وڵاتی عەرەبی بۆ خۆشگوزەرانی هاوڵاتییەکانی بۆ ساڵی 2020 دیاریکراوە.

ریزبەندی ئەو شارانە لەسەر ئاستی جیهان گرنگی خۆی هەیە چونکە زیاتر لە نیوەی ژمارەی دانیشتوانی جیهان لە شار و کۆمەڵگا پێشکەوتوەکاندا دەژین



نەتەوە یەکگرتوەکان لە راپۆرتەکەدا باسی لەوەکردوە، ریزبەندی ئەو شارانە لەسەر ئاستی جیهان گرنگی خۆی هەیە چونکە زیاتر لە نیوەی ژمارەی دانیشتوانی جیهان لە شار و کۆمەڵگا پێشکەوتوەکاندا دەژین، لە ریزبەندییەکەشدا 186 شاری جیهان پێشبڕکێدابون.

تۆڕی گەشەپێدانی بەردەوام کە لەلایەن نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ بەرەپێشبردن کەرتە خزمەتگوزارییەکان بۆ خزمەتی مرۆڤایەتی و پاکردنەوەی ژینگە راگەیەنراوە و خۆی لە 17 بواردا دەبینێتەوە، بە بەدیهێنانشیان حکومەتەکان دەتوانن تا ئاستێک خۆشگوزەرانی بۆ هاوڵاتیانی وڵاتەکەیان دابین بکەن، نەتەوە یەکگرتوەکان ئومێدەوارە تاوەکو ساڵی 2030 بەرنامەکانی پەیوەست بە گەشەپێدانی بەردەوام بگەنە ئەنجام.

وڵاتی فینلاند بۆ سێیەم ساڵ لەسەر یەک وەک باشترین وڵاتی جیهان بۆ دابینکردنی خۆشگوزەرانی بۆ هاوڵاتییەکانی هەڵبژێردراوە



بەگوێرەی ریزبەندییەکە وڵاتی فینلاند بۆ سێیەم ساڵ لەسەر یەک وەک باشترین وڵاتی جیهان بۆ دابینکردنی خۆشگوزەرانی بۆ هاوڵاتییەکانی هەڵبژێردراوە، بۆ ئەمساڵیش بونی ژینگەیەکی پاک و زیادکردنی رێژەی سەوزایی وەکو یەکێک لە پێوەرە سەرەکییەکانی خۆشگوزەرانی بۆ هاوڵاتیان دیاریکراوە.




خەندان
Top