ئوردن بەهۆی کۆرۆناوە قەدەغەی هاتوچۆی لە تەواوی وڵات راگەیاند
حکوومەتی شانشینی هاشمیی ئوردن بۆ رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە تەواوی وڵات قەدەغەی هاتوچۆی راگەیاند.
شا عەبدوڵڵای دووەم، شای ئوردن مەرسوومێکی شاهانەی دەرکردووە و دەسەڵاتی تەواوی داوەتە حکوومەت بۆ دانی هەموو هەوڵێک بۆ رێگرتن لە بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
حکوومەتی ئوردن بڕیاری داوە لە کاتژمێر 7ـی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە 21-3-2020ـەوە تا کاتێکی نادیار، هاتوچۆ لە تەواوی وڵات قەدەغە بکات.
سوپای ئوردن بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری قەدەغەکردنی هاتوچۆ رژاوەتە ناو شەقام وم کۆڵانەکانی وڵاتەکەی و عممانی پایتەخت بە تەواوی لە هەموو شارەکانی دیکە جیاکراوەتەوە.
بەپێی دوایین ئامار، تا ئێستا 85 کەس لە ئوردن تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، یەک کەس چاک بووەتەوە.
باسنيوز
