ماکرۆن پێنج ملیار یۆرۆ بۆ توێژینەوەکانی دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ کۆرۆنا تەرخان دەکات
سەرۆکی فەرەنسا بڕی پێنج ملیار یۆرۆ ( ملیار و 375 ملیۆن دۆلار) بۆ توێژینەکانەوەکان بەتایبەت توێژژینەوەی دۆزینەوەی چارەسەری ڤایرۆسی کۆرۆنا، تەرخان دەکات.
ئیمانوێڵ ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، رایگەیاندووە، قەیرانی کۆرۆنا پێویستیی توێژینەوەی زانستییان بۆ دەردەخات.
ئیمانوێڵ ماکرۆن رایگەیاندووە، بڕیاری تەرخان کردنی بڕی پێنج ملیۆن یۆرۆی بۆ توێژینەوەکان بە تایبەت توێژینەوە بۆ دۆزینەوەی چارەسەری ڤایرۆسی کۆرۆنا، تەرخان بکات.
بەپێی دوایین ئامار، تا ئێستا 11 هەزار و 10 کەس لە فەرەنسا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، هەزار و 295 کەس چاک بوونەتەوە و 372 کەسیش گیانیان لەدەست داوە.
باسنیوز
