بۆریس جۆنسۆن بەهۆی کۆرۆناوە قوتابخانەکانی بەریتانیا دادەخات

 بۆریس جۆنسۆن بەهۆی کۆرۆناوە قوتابخانەکانی بەریتانیا دادەخات


سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، دەرگای قوتابخانەکانی وڵاتەکەی دادەخات.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی (رۆیتەرز)، بۆریس جۆنسۆن، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاندووە، لە دوای نیوەڕۆی رۆژی هەینی 20-3-2020ـەوە تا کاتێکی نادیار، پرۆسەی خوێندن لە بەریتانیا دەوەستێندرێت و دەرگای قوتابخانەکان دادەخرێن.

بۆریس جۆنسۆن هەروەها رایگەیاندووە، داخستنی دەرگای قوتابخانەکان بۆ رێگرتنە لە زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەریتانیا.

بەپێی دوایین ئامار، تا ئێستا دوو هەزار و 644 کەس لە بەریتانیا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، 65 کەس چاک بوونەتەوە و 104 کەسیش گیانیان لەدەست داوە.


باسنیوز
Top