دوو کۆنگرێسمانی ئەمریکی تووشی کۆرۆنا بوون
دوو ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و سەرۆکی وڵاتیش یاسایەکی نوێ دەردەکات.
تیمە تەندروستییەکان پشکنینی تایبەت بە کۆرۆنایان بۆ ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمریکا کردووە و دەرکەوتووە ئەندامێکی پارتی کۆماریو ئەندامێکی پارتی دیموکرات، تووشی ڤایرۆسەکە بوون.
ماریۆ دیاز بالارت، ئەندامی کۆمارییەکانی کۆنگرێس و بێن مەکئادامزی ئەندامی دیموکراتەکان لە کۆنگرێس، تووشبوونی خۆیان بە کۆرۆنا راگەیاندووە و ئێستا لە دابڕگەی پزیشکین.
پێشتریش وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا رایگەیاندبوو، کە 89 سەرباز و مەدەنیی سەر بە وەزارەتەکەی، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
رۆژی چوارشەممە 18-3-2020، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا یاسایەکی پەسەندکراوی کۆنگرێسی وڵاتەکەی واژۆ کرد، کە بەهۆیەوە ئەمریکا بڕی 100 ملیار دۆلار بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا، تەرخان دەکات.
بەپێی دوایین ئامار، تا ئێستا نۆ هەزار و 464 کەس لە ئەمریکا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، 108 کەس چاک بوونەتەوە و هەزار و 155 کەسیش گیانیان لەدەست داوە.
باسنيوز
