له‌ ئێران ژماره‌ى تووشبوانى ڤایرۆسى كۆرۆنا گه‌یشته‌ 17 هه‌زار كه‌س

له‌ ئێران ژماره‌ى تووشبوانى ڤایرۆسى كۆرۆنا گه‌یشته‌ 17 هه‌زار كه‌س
ژماره‌ى تووشبوانى ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌ ئێران به‌رز بووه‌وه‌، تا ئێستاش له‌و وڵاته‌ هه‌زار و 135 كه‌س به‌هۆى ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 18/3/2020، د. کیانووش جەهانپوور، گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران له‌ پرێس كۆنفرانسێكدا باسى له‌وه‌ كرد، لە دوێنێ سێشه‌ممه‌وه‌ تا ئەمڕۆ لە سەرانسەری ئێران 147 كه‌سى دیکە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە، كه‌ كۆى گشتیی ئه‌و كه‌سانه‌ى گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، هه‌زار و 135 كه‌سه‌.

گوتەبێژی لێژنەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ئه‌وه‌شى خسته‌ ڕوو، له‌ دوێنێوه‌ تا ئه‌مڕۆ، هه‌زار و 192 كه‌سى دیكه‌ تووشى ڤایرۆسى كۆرۆنا بوون، كه‌ كۆى گشتیی تووشبوانى ڤایرۆسه‌كه‌ له‌ ئێران 17 هه‌زار و 361 کەسه‌.

بە گوتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، تا ئێستا پێنج هه‌زار و 710 کەس لە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.

هاوکات بەپێی ئامارەکان و ژمارەی تووشبوو و ئەوانەی گیانیان لەدەست داوە پاریزگاکانی تاران، قوم، گیلان، ئه‌سفه‌هان، ئه‌لبورز و مازنده‌ران، لەو شه‌ش پارێزگایەن کە زۆرترینن کەس تێیاندا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

بەپێی ئاماری فەرمیی وەزارەتی تەندروستیی ئێران، لە پێنج پارێزگای ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش تا ئێستا هه‌زار و 117 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، کە بەم چەشنەیه:

پارێزگای ورمێ 300 حاڵەت
پارێزگای سنە 189 حاڵەت
پارێزگای کرماشان 151 حاڵەت
پارێزگای ئیلام 120 حاڵەت
پارێزگای لوڕستان 357 حاڵەت











باسنيوز



Top