رووسیا بەهۆی کۆرۆناوە داوای هەڵوەشاندنەوەی سزا ئابوورییەکانی جیهان دەکات

رووسیا بەهۆی کۆرۆناوە داوای هەڵوەشاندنەوەی سزا ئابوورییەکانی جیهان دەکات
سەرکردەیەکی باڵای رووسیا داوا دەکات بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، هەموو سزا ئابوورییەکانی جیهان هەڵبووەشێندرێنەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 18-3-2020، کۆنستانتین کۆساچیڤ، سەرۆکی لێژنەی نێودەوڵەتی لە ئەنجوومەنی فیدراڵیی رووسیا لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، رایگەیاندووە، بەهۆی کۆرۆناوە، مەترسییەکی گەورە رووی لە جیهان کردووە.

کۆنستانتین کۆساچیڤ هەروەها رایگەیاندووە، جیهان پێویستی بە رێککەوتنێکە بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەموو سزا ئابوورییەکان، کە وڵاتان بەسەر یەکتریاندا سەپاندووە.

داواکەی ئەو سەرکردە رووسییە ئەو سزایانە ناگرێتەوە، کە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بەسەر وڵاتانیدا سەپاندووە.

بەپێی دوایین ئامار، تا ئێستا 200 هەزار و 293 کەس لە سەرانسەری جیهان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، 82 هەزار و 965 کەس چاک بوونەتەوە و هەشت هەزار و یەک کەسیش گیانیان لەدەست داوە.












باسنيوز



Top