باکووری مەکەدۆنیاش بوو بە ئەندامی ناتۆ

باکووری مەکەدۆنیاش بوو بە ئەندامی ناتۆ
وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ، بە كۆی دەنگ بڕیاریان دا كە باكووری ماكەدۆنیا ببێتە ئەندامی ناتۆ و بەمەش وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ بۆ٣٠ وڵات بەرز بووەوە.

چێنس ستۆڵتۆنبێرگ سكرتێری گشتیی ناتۆ، لە پێگەی خۆی لە تویتەر ئاشكرای كردووە كە بە كۆی دەنگی ئەندامانی ناتۆ، بڕیاریان دا كە باكووری ماكەدۆنیا ببێتە ئەندام لە ناتۆ.

جێمس پیرۆزبایی لە باكووری ماكەدۆنیا كرد و گوتی بەخێر بێی بۆ ناتۆ و بە ئێوەوە ناتۆ بووە ٣٠ وڵات.

ناتۆ لە ساڵی ١٩٤٩ دامەزراوە و سەرەتاش لە ١٢ وڵات پێك هاتبوو، پاشان بۆ ٢٩ وڵات زیاد بوو و ئەمڕۆش بۆ٣٠ وڵات بەرز بووەوە.

توركیاش وەرک درواسێیەکی هەرێمی کوردستان لە ساڵی ١٩٥٢ بووە ئەندامی ناتۆ و تاكوو ئێستاش پارێزگاری لە ئەندامییەتی خۆی كردووە.










باسنيوز

Top