کیم جۆنگ ئون لە دژی کۆرۆنا دەستی بە جوڵە کرد

کیم جۆنگ ئون لە دژی کۆرۆنا دەستی بە جوڵە کرد


سەرۆکی کۆریای باکوور لە دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستی بە جوڵە کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە 18-3-2020، ئاژانسی هەواڵی فەرمیی کۆریای باکوور بڵاوی کردووەتەوە، کیم جۆنگ ئونی سەرۆکی وڵاتەکە بەشداریی کردووە لە دانانی بەردی بناغەی نەخۆشخانەی گشتیی بیۆنگ یانگ.

دروستکردنی نەخۆشخانەکە پلانی پارتی کرێکارانی دەسەڵاتدارە و بڕیارە لە رۆژی 10-10-2020 و لە یادی 75 ساڵەی دامەزراندنی حزب، بکرێتەوە.

دانانی بەردی بناغە ئەو نەخۆشخانەیە لەم کاتەدا، یەکێکە لە پلانەکانی کیم جۆنگ ئون بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا، کە بەهۆی داخراویی ئەو وڵاتەوە، تا ئێستا هیچ ئامارێک بۆ تووشبووان و مردووان بە کۆرۆنا لە کۆریای باکوور، ئاشکرا نییە.

کۆریای باکوور، کە کیم جۆنگ ئون بەشێوەیەکی دیکتاتۆرییانە حوکمڕانیی دەکات، جیاواز لە هەموو وڵاتان، کە 14 رۆژ گومانلێکراوانی هەڵگری کۆرۆنا دەخەنە ژێر چاودێریی پزیشکی، ماوەی 30 رۆژ هەموو ئەو کەسانە کەرەنتینە دەکات، کە لە وڵاتانی جیهانەوە سەردانی وڵاتەکە دەکەن.










باسنيوز
Top