سنووری نێوان ئەمەریکا و کەنەدا دادەخرێت

سنووری نێوان ئەمەریکا و کەنەدا دادەخرێت
بۆ رێگریکردن لە بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەمەریکا و کەنەدا سنوورەکانیان دادەخەن و تەنها بۆ هاتووچۆی پێویست بە رووی هاووڵاتیاندا دەیکەنەوە.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز ئاشکرایکردووە، هەردوو حکومەتی ئەمەریکا و کەنەدا گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی، بۆ رێگریکردن لە کۆرۆنا دەبێت سنوورەکانیان دابخەن.

ئاشکراشکراوە، تەنها رێگا بە گواستنەوەی کەلوپەلی پزیشکیی، خواردن و چەند پێداویستییەکی دیکە دەدرێت، جووڵە بازرگانییەکانیش بەردەوام دەبن.

پێشتر کەنەدا سنووری لە هەموو وڵاتان جیا لە ئەمەریکا داخستبوو چونکە خاوەنی ٤٤١ حاڵەتی کۆرۆنایە و ئەمەریکاش هەزارانی تێپەڕاندووە.



K24
Top