بەریتانیا وادەی خستنە بازاڕی پێکوتەی دژە کۆرۆنا ئاشکرا دەکات
پاریک ڤاڵانس، راوێژکاری زانستیی حکوومەتی بەریتانیا بە رۆژنامەنووسانی راگەیاندووە، زانایانی وڵاتەکەی سەرکەوتووبوون لە دروستکردنی پێکوتەیەک دژی کۆرۆنا“.
پاتریک ڤاڵانس هەروەها رایگەیاندووە، ئەو پێکوتەیە لە مانگی 4ـی 2021 ئامادە دەبێت و بە کۆمەڵ دەدرێتە تووشبووانی وڵاتەکەی.
پێشتریش راپۆرتێکی نهێنیی حکوومەتی بەریتانیا ئاشکراببوو، کە باسی لەوە دەکرد، %80ـی هاووڵاتییانی بەریتانیا تووشی کۆرۆنا دەبن و لەشیان ماددەی دژە کۆرۆنا بەرهەم دەهێنێت و ڤایرۆسەکە لەناو دەچێت.
لەو راپۆرتەدا، حکوومەتی بەریتانیا پێشبینی کردبوو 500 هەزار هاووڵاتی لە کۆی ئەو %80ـەیە، گیان لەدەست بدەن.
بەپێی دوایین ئامار، تا ئێستا هەزار و 960 کەس لە پۆڵەندا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، 65 کەس چاک بوونەتەوە و 71 کەسیش گیانیان لەدەست داوە
باسنيوز
