رێكخراوی تەندروستی جیھانی: ژمارەی گیان لەدەستدان لە ئێران لەوە زیاترە كە رادەگەیەندرێت

رێكخراوی تەندروستی جیھانی: ژمارەی گیان لەدەستدان لە ئێران لەوە زیاترە كە رادەگەیەندرێت
رێكخراوی تەندروستی جیھانی رایدەگەیەنێت، ئاماری ئەو كەسانەی بەھۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئێران گیان لەدەست دەدەن پێنج ھێندەی ئەو ئامارەیە كە رادەگەیەندرێت.

ئاژانسی رۆیتەرز لەسەر زاری د. ریك برێنان، بەرێوەبەری فریاكەوتنی رێكخراوی تەندروستی جیھانی رایگەیاندووە، زانیارییەكان لەسەر دۆخی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا لە ئێران دروست نییە و ژمارەكە كەمە.

بەرێوەبەری فریاكەوتنی رێكخراوی تەندروستی جیھانی، كە خۆی سەردانی ئێرانی كردووە دەڵێ: "لە ئێران تەنیا پشكنین بۆ ئەو كەسانە دەكرێت كە دۆخی تەندروستیان زۆر خراپە و ئەوانەی نیشانەی كەمی ئەو نەخۆشییەیان ھەیە پشكنینان بۆ ناكرێت".

بە گوتەی د. ریك برێنان، ژمارەی ئەو كەسانەی لە ئێران بەھۆی كۆرۆنا گیان لەدەستدەدەن، پێنج ھێندەی ئەو رێژەیەیە كە لە ئێران بە فەرمی رادەگەیەندرێت.




K24
Top