فەرەنسا 100 هەزار پۆلیس بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تەرخان دەکات
فەرەنسا 100 هەزار پۆلیس بۆ رووبەڕووبوونەوەی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تەرخان دەکات.
فەرەنسا رێکارەکانی ئاشکرا کردووە و لە هەندێک ناوچە هاتووچۆی قەدەغەکردووە، پۆلیسیش خاڵی پشکنین دادەنێن تاوەکو دڵنیا بن کەس سەرپێچی ناکات، لە ئەگەری سەرپێچی کەسەکە سزای یاسایی دەدرێت.
کریستۆفێ کاستانەر، وەزیری ناوخۆی فەرەنسا لەوبارەوە رایگەیاندووە، هەندێک هاتووچۆێ نێوان ماڵ و کار، یان کڕینی شتومەک، یان هۆکارێکی تەندروستی لە ئێستادا رێگای پێدراوە، بەڵام داوا لە خەڵک دەکەین، باشترین چارەسەر ئەوەیە لە ماڵەکانیان بمێننەوە.
وەزیری ناوخۆ دەشڵێت، ئەو کەسانەی پێویستیان بە هاتووچۆ دەبێت، مۆڵەتی تایبەتییان پێدەدرێت.
لە فەرەنسا، شەش هەزار و 650 حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەیە، لەو ژمارەیەش، 148 کەس گیانیان لەدەستداوە و 12 کەسیش چاکبوونەتەوە.
K24 –
