ترەمپ پێشبینیی خۆی بۆ کاتی کۆتاییهاتنی کۆرۆنا ئاشکرا دەکات

 ترەمپ پێشبینیی خۆی بۆ کاتی کۆتاییهاتنی کۆرۆنا ئاشکرا دەکات
سەرۆکی ئەمریکا پێشبینیی خۆی بۆ کاتی کۆتاییهاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەی، ئاشکرا دەکات.

دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنووسان، داوای لە هاووڵاتییانی ئەمریکا کردووە هیچ گردبوونەوەیەکی زیاتر لە 10 کەسی، رێک نەخەن و رێکارە تەندروستییەکان بگرنە بەر.

دۆناڵد ترەمپ داواشی لە هاووڵاتییان کردووە ئامادەبن بۆ شەڕێکی درێژمەودا لەگەڵ کۆرۆنا، ”کە رەنگە چەند مانگێک بخایەنێت“.

سەرۆکی ئەمریکا پێشبینی کردووە لە مانگی 7 یان 8ـی ئەمساڵ ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەی بنبڕ بکرێ.

ئەو لێدوانەی دۆناڵد ترەمپ دوای ئەوە دێت، کە رۆژی دووشەممە 16-3-2020 لە ئەمریکا پێکوتەیەک دژی کۆرۆنا لەسەر ژنە پزیشکێکی تووشبوو بە کۆرۆنا تاقی کرایەوە و هێشتا ئەنجامەکانی دەرنەچوون.

بەپێی دوایین ئامار، تا ئێستا چوار هەزار و 727 کەس لە ئەمریکا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، 93 کەس گیانیان لەدەست داوە و 74 کەسیش چاک بوونەتەوە









باسنيوز
Top