ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە سویسرا دوو هەزاری تێپەڕاند
ئەمڕۆ دووشەممە 16-3-2020، دەسەڵاتدارانی سویسرا رایانگەیاندووە، کە لەمڕۆوە جوڵە بە سوپا دەکەن بۆ پاڵپشتیکردنی تیمە پزیشکی و نەخۆشخانەکان و تیمی گەڕیکی مەیدانی پێک دەهێنن.
دەسەڵاتدارانی سویسرا هەروەها رایانگەیاندووە، کە ئەمڕۆ ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا لە وڵاتەکەیان گەیشتووەتە دوو هەزار و 217 کەس و لەو ژمارەیەش 14 کەس گیانیان لەدەست داوە.
باسنيوز
