نووسەر و ئابووریناسێکی ناسراوی ئێرانی بەهۆی کۆرۆرناوە گیانی لەدەست دا
ماڵپەڕی (ئیسنا) لەمبارەوە بڵاوی کردووەتەوە، فەریبورز ڕەئیس دانا، ماوەی شەش ڕۆژ لە نەخۆشخانە بووە و ئەمڕۆ لە تاران کۆچی دوایی کردووە.
ڕەئیس دانا لەدایکبووی ١٩٤٩ی زایینی لە تاران و یەکێک لە مامۆستایان و شارەزایانی بواری ئابووریی زانکۆی تاران و ئەندامی کانوونی نووسەرانی ئێران بووە.
خوێندنی ئاستی دکتۆرا و لە بواری ئابووری و زانستە سیاسییەکان لە قوتابخانەی ئابووریی لەندەن تەواو کردبوو.
بەرهەمێکی لەبارەی ئابووری و گەشەی سۆسیالیزم نووسیوە.
هاوکات لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆرنا لە ئێران، زیاتر لە ١٣ هەزار هاووڵاتیی ئەو وڵاتە تووش بوون و ٧٣٨ کەسیش گیانیان لەدەست داوە.
لەناویاندا چەندان پەرلەمانتار، فەرماندەی سەربازی و مەلا دەبینرێن.
باسنيوز
