کیم جۆنگ ئون بە تەنیا رووبەڕووی کۆرۆنا دەبێتەوە

کیم جۆنگ ئون بە تەنیا رووبەڕووی کۆرۆنا دەبێتەوە


کیم جۆنگ ئونی سەرۆکی کۆریای باکوور بە تەنیا رووبەڕووی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبێتەوە.

ئاژانسی هەواڵی فەرمیی کۆریای باکوور بڵاوی کردووەتەوە، کە کیم جۆنگ ئون سەرپەرشتیی مەشقێکی سوپای وڵاتەکەی بە چەکی راستەقینە کردووە.

وەک لە وێنەکاندا دەردەکەوێ، هەموو ئەو فەرماندە باڵایانەی بەردەوام لێدوانەکانی کیم جۆنگ ئون دەنووسنەوە، دەمامکیان لەسەر رووخساریان داناوە، تەنیا سەرۆکی وڵات بەبێ دەمامک دەرکەوتووە.

هەرچەندە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چینی دراوسێی کۆریای باکوور سەری هەڵدا و زیاتر لە 100 وڵاتی گرتووەتەوە، بەڵام ئاژانسی فەرمیی هەواڵی کۆریای باکوور رەتی دەکاتەوە هیچ حاڵەتێکی کۆرۆنا لە وڵاتەکەی تۆمار کرابێ.




باسنیوز
Top