حەسەن کەعبی: بەهۆی کۆرۆناوە کارەساتێکی تەندروستی لە عێراق روودەدات
ئەمڕۆ یەکشەممە 15-3-2020، حەسەن کەعبی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا داوای لە هاووڵاتییان کردووە رێنماییە تەندروستییەکان جێبەجێ بکەن و کۆتایی بە گردبوونەوەکان بهێنن.
حەسەن کەعبی هۆشداری داوە لەوەی بەهەند وەرنەگرتنی مەترسییەکانی کۆرۆنا و جێبەجێ نەکردنی رێنماییەکان، عێراق بەرەو کارەساتێکی تەندروستی دەبات.
تا ئێستا 110 کەس لە عێراق و هەرێمی کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، 10 کەس گیانیان لەدەست داوە.
باسنيوز
