شاژنی بەریتانیا لە ترسی کۆرۆنا کۆشکی باکینگهامی بەجێ هێشت

شاژنی بەریتانیا لە ترسی کۆرۆنا کۆشکی باکینگهامی بەجێ هێشت
شاژنی بەریتانیا لە ترسی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، کۆشکی باکینگهامی بەجێ هێشت.

بەپێی هەواڵی میدیا بەریتانییەکان، رەوشی تەندروستیی شاژنە ئێلیزابێسی دووەم، شاژنی بەریتانیا، زۆر باشە.

ئەو میدیایانە باس لەوە دەکەن، کە شەوی شەممە 14-3-2020 شاژنە ئێلیزابێسی دووەم کۆشکی بانکینگهامی بەجێ هێشتووە و چووەتە قەڵای وندسۆر.

بەجێ هێشتنی کۆشکی بانکینگهام بەهۆی ئەوەوە دێت، کە چەندین میوانی ناوخۆیی و بیانی سەردانی کۆشکەکەیان کردووە و مەترسیی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لەو کۆشکە هەیە.

شاژنە ئێلیزابێسی دووەم لە ساڵی 1926 لەدایک بووە و لە ساڵی 1952ـوەوە شاژنی بەریتانیایە.










باسنيوز

Top