زانایانی هۆڵەندی لە دروستکردنی دەرمانێک دژی کۆرۆنا نزیک دەبنەوە
ژمارەیەک زانا و پسپۆڕی پزیشکیی هۆڵەندی لە دروستکردنی دەرمانێک دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا، نزیک دەبنەوە.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی (سپۆتنیک)ی رووسی، توێژەران لە زانکۆی ئۆتریختی هۆڵەندی گەیشتووەنەتە ئەنجام لە پەرەپێدانی میکرۆبێک، بۆ ئەوەی دەوری ڤایرۆسی کۆرۆنا بدات.
ئەو میکرۆبە خۆی بە رووە داپۆشەرەکەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دەنووسێنێت و رێگا بە پرۆسەی زۆربوون و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە نادات.
توێژەرە هۆڵەندییەکان بە تۆڕی میدیایی (BBC)یان راگەیاندووە، کە دروستکردنی تەواوەتیی دەرمانەکە چەند مانگێکی دەوێ، چونکە دەبێ سەرەتا تاقی بکرێتەوە و لە ئەنجامی ئەرێنیی دەرمانەکە دڵنیابن.
باسنيوز
