ئەنجامی پشکنینی تایبەت بە کۆرۆنای ترەمپ دەرچوو

 ئەنجامی پشکنینی تایبەت بە کۆرۆنای ترەمپ دەرچوو


ئەنجامی ئەو پشکنینە دەرچوو، کە بۆ دڵنیایی لە تووشنەبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ سەرۆکی ئەمریکا ئەنجام درا، دەرچوو.

رۆژی شەممە 14-3-2020، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، پشکنینی تایبەت بە کۆرۆنای ئەنجام داوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 15-3-2020، شین کۆنلی، پزیشکی تایبەتیی دۆناڵد ترەمپ رایگەیاندووە، ئەنجامی پشکنینەکان دەرچووە و تێیدا دەرکەوتووە ترەمپ تووشی کۆرۆنا نەبووە.

تا ئێستا سێ هەزار و 41 کەس لە ئەمریکا تووشی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، 60 کەس گیانیان لەدەست داوە.













باسنيوز
Top