بەرپرسێكی دیكەی ئێران تووشی كۆرۆنا بوو
نووسینگەی بەتاحی گوڵپایەگانی لە راگەیاندراوێكدا ئاشكرای كرد، كە ئایەتوڵڵا سەید ھاشم بەتاحی ئەندامی ئەنجوومەنی شارەزایانی رێبەری ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە.
ئاماژە بەوەشكراوە، ئێستا ئایەتوڵڵا بەتاحی لە نەخۆشخانەیەكی شاری قۆم لەژێر چاودێری پزیشكیدایە.
ئەنجوومەنی شارەزایانی رێبەری ئێران یەكێكە لە ناوەندە گرنگ و بڕیاردەرەكان، كە چاودێری كاروباری رێبەر دەكات و ھاوكات رێبەری داھاتووی ئێرانیش ھەڵدەبژێرێت
K24
