ئەمەریكا نەوتی هەرزانی وڵاتان دەكڕێتەوەو یەدەگی نەوتی خۆی زیاد دەكات
لەگەڵ دابەزینی بەهای نەوت و هەرزانبوونی لەبازاڕە جیهانیەكاندا ئەمەریكا ئەم هەلەی قۆزتۆتەوەو دەستی كردووە بەكڕینی نەوت تاوەكو یەدەگی ئەمباركراوی نەوتی وڵاتەكەی زیاتر بكات، بەمەش ئابووری ئەمەریكا بەهێزتر دەبێت و لە ئێستادا كە بەهای نەوت هەرزانبووە لەبری ئەوەی نەوت بفرۆشێت ئەمەریكا دەستی بەكڕینی نەوتی هەرزان كردووە. لەلایەكی دیكەوە بوونی یەدەگی ستراتیژی نەوت لە ئەمەریكا وای لەو وڵاتە كردووە بەردەوام كۆنترۆڵی ئەم سامانە گرنگە بكات و كەی بیەوێت كاریگەریی لەسەر هەرزانبوون و گرانبوونی نرخەكەی بكات.
