بەهۆی كۆڕۆنا توركیا پەیوەندیی خۆی لەگەڵ ٨ وڵاتی ئەورووپی دەپچڕێنێت

بەهۆی كۆڕۆنا توركیا پەیوەندیی خۆی لەگەڵ ٨ وڵاتی ئەورووپی دەپچڕێنێت
حكوومەتی توركیا بۆ پێشگیری لە بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا، بڕیاری دا هەموو جۆرە گەشتێكی ئاسمانی و دەریایی و وشكانی لەگەڵ ٨ وڵاتی ئەندام لە یەكێتیی ئەرووپا بپچڕێنێت.

فەخرەدین كۆجا، وەزیری تەندروستیی توركیا، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، كە ئەو وڵاتانەی لە ئەورووپا كۆڕۆنایان بە شێوەیەكی بەرچاو تێدا بڵاو بووەتەوە، ئیدی پێویست ناكات هاووڵاتیی ئەو وڵاتانە بێنە توركیا.

ئەو وڵاتانەی كە توركیا هەموو پەیوەندییەكی لەگەڵ پچڕاند ئەمامەن (ئەڵمانیا، فەڕەنسا، نەرویژ، دانیمارك، بەلجیكا، سوید، نەمسا و هۆڵەندا).

كۆجا لە بەشێكی تری قسەكانیدا ئەوەشی ئاشكرا كرد، كە لە تەواوی توركیادا ٥ كەس تووشی كۆڕنا بوون و لەو ژمارەیەش دوو تووشبوو باری تەندروستییان ناجێگیرە و وەكوو پێویست نەفەس نادەن.











باسنيوز


Top