سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان داوای راگەیاندنی شەڕ دژی کۆرۆنا دەکات
سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای راگەیاندنی شەڕ دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان، دەکات.
ئەنتۆنیۆ گۆتێرس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە پەریامێکی ڤیدیۆییدا، رایگەیاندووە، هەرچەنە کۆرۆنا زۆر بەربڵاو بووە، بەڵام هێشتا لەژێر کۆنترۆڵ دەرنەچووە و ئەگەری لەناوبردنی ماوە.
ئەنتۆنیۆ گۆتێرس داوای لە وڵاتان کردووە بە راگەیاندنی باری ناائسایی و ئامادەکاریی بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا، شەڕ دژی ئەو ڤایرۆسە رابگەیەنن، چونکە مرۆڤایەتیی رووبەڕووی هەڕەشەیەی تەندروستی بووەتەوە، کە لە مێژوودا وێنەی نەبووە.
بەپێی دوایین ئامار، تا ئێستا هەزار 146 و 436 کەس لە سەرانسەری جیهان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، پێنج هەزار و 442 کەس گیانیان لەدەست داوە.
باسنیووز
