ئێران باڵوێزی سویسرا بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوە دەکات

 ئێران باڵوێزی سویسرا بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوە دەکات


وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاشکرای کرد، پاش وتەکانی ترەمپ لەبارەی دەستێدابوونی ئێران لە هێرش بۆ سەر بنکەی هاوپەیمانان لە "ئەلتاجی" لە عێراق، ئێران باڵوێزی سویسرای وەک پارێزەری بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە وڵاتە بانگهێشت کرد.

لەمبارەوە ئەمڕۆ سەید عەباس مووسەوی، گوتەبێژی وەزرەتی دەرەوەی ئێران بە میدیاکانی ئەو وڵاتەی ڕاگەیاندووە: "دوانیوەڕۆی دوێنێ هەینی باڵوێزی سویسرا لە تاران وەک پارێزەری بەرژەوەنییەکانی ئەمریکا بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوە کراوە و ناڕەزایی ئێران لە بەرانبەر لێدوانەکانی ئەم دوایەی دۆناڵد ترەمپی پێ ڕاگەیەندراوە".

دۆناڵد ترەمپ سەرکۆماری ئەمریکا دوێنێ ئێرانی بەوە تۆمەتبار کردووە کە دەستی لە هێرش بۆ سەر بنکەی هاوپەیمانان لە ناوچەی "ئەلتاجی" لە عێراق هەیە.

بەپێی گوتەکانی گوتەبێژی وەزراەتی دەرەوەی ئێران، لەو دیدارەدا ئاماژە بەوەش کراوە کە سیاسەتە هەڵەکانی ئەمریکا لە عێراق بووەتە هۆی خولقانی دۆخی ئێستای عێراق.

شەوەی پێنجشەممە لەسەر هەینی چەندین ڕۆکێت و مووشەک ئاراستەی بنکەی سەربازیی هاوپەیمانان لە ناوچەی "ئەلتاجی"ی عێراق کران و تێیدا دوو سەربای ئەمریکی و بەریتانی کوژران.

دوای ئەوەش لەلایەن فڕۆکەی ئەمریکییەوە بنکەکانی "کەتایبی حزبوڵای عێراق" کرانە ئامانج و بۆردومان کران.

هێرشه‌كه‌ وه‌ك تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یەک لە بەرانبەر هێرشه‌ ڕۆكێتییه‌كاندا هاتووە كه‌ شەوی پێنجشەممە كرابوونە‌ سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی تاجی و تێیدا دوو سه‌ربازی ئه‌مریكی و یه‌ك سه‌ربازی به‌ریتانی كوژران و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ بریندار بوو.







باسنیوز
Top