به‌هۆی كۆرۆنا پێنتاگۆن ترسی لێنیشتووه
رۆژنامه‌ی زه ئۆكلاهۆما نووسیویه‌تی له رۆژی 2 شه‌ممه 16ی ئازاره‌وه رێگه‌نادرێت هیچ سه‌ربازێكی ئه‌مریكی و خێزانه‌كانیان گه‌شت بۆ هیچ شوێنێك بكه‌ن و پێویسته له شوێنه‌كانی خۆیان بمێننه‌وه. رۆژنامه‌كه له‌سه‌ر زاری د‌یڤید نۆركۆیست بریكاری وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا ئه‌وه‌شی وه‌رگرتووه كه ئه‌م بڕیاره تا 11ی 5 به‌رده‌وام ده‌بێت.
بریكاری وه‌زاره‌ت ئه‌م رێكاره به پێویست ده‌زانێت تا ئه‌و كاته‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌رده‌وام بێت. بۆیه ده‌ڵێت: "ئه‌م رێوشوێنه پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازی ئه‌مریكا بۆ هه‌موو حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو، سه‌لامه‌ت بێت".
ئه‌م بڕیاره‌ی پێنتاگۆن هه‌ر سه‌عاتێك دوای راگه‌یاندنه‌كه‌ی سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ هات كه باری له ناكاوی له ئه‌مریكا راگه‌یاند به‌وه‌ی جیهان رووبه‌رووی ده‌ردێكی كوشنده بۆته‌وه.
پێگه‌ی میلیته‌ری تایمز-یش ئه‌وه‌ی روونكردۆته‌وه كه ته‌نیا ئه‌وانه ده‌توانن گه‌شت بكه‌ن كه هۆكاری ته‌ندروستی و پزیشكی‌یان هه‌یه. ئه‌وه‌شی باسكردووه ئه‌وانه‌ش به‌ده‌رن له بڕیاره‌كه كه خزمه‌تی سه‌ربازیان ته‌واو بووه و خانه‌نشین ده‌بن له رۆژی 16ی ئازار به دواوه.
به‌پێی بڕیاره‌كه كه ته‌نیا پێنتاگۆن ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه مۆڵه‌ت بدات به كه‌سێك وه‌ك نوێنه‌رایه‌تی سه‌ربازی گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بكات.
K24
